هێرش بۆ سەر پێگەکانی کۆماری ئیسلامی لە شارەکانی سنە و سەلاسی باوەجانی

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، هێرشە هەواییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل چەند پێگەیەکی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییان لە ناوچەکانی سنە و سەلاس باوەجانی کردووەتە ئامانج.

بە وتەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لە شاری سنە بڕیارگەی “شەهرامفەر” کە یەکێک لە ناوەندەکانی سپای پاسداران لەو شارەیە، بەر هێرشی هەوایی کەوتووە و لە پاش ئەو هێرشە دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە ناوچە جیاوازەکانی شار بیستراوە. هەروەها لە شاری سەلاسی باوەجانی، پێگەیەکی دیکەی سپای پاسداران بەر هێرش کەوتووە و پاش هێرشەکە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە بڵاوبوونەتەوە. 

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net