هەوڵەکان بۆ ئاگربەست و بەردەوامبوونی دانوستانەکان

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە ناردنی چەندین پەیام، هەوڵی داوە بە شێوەیەکی نەهێنی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا دەست پێبکات.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، نوێنەرانی ئەمریکا لە سەر دەستپێکردنی ئاگربەستێکی کاتی بۆ ماوەی یەک مانگ بە مەبەستی دانوستان لە سەر ١٥ خاڵی دیاریکراو لە لایەن ئەمریکاوە کار دەکەن. هاوکات لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە چەندین خاڵ بۆ دانوستانەکان کە بریتین لە هەڵگرتنی هەموو سزاکان لەسەر کۆماری ئیسلامی، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و هەروەها قەرەبوو کردنەوەی هەموو زیانەکانی ڕژیم لە ماوەی شەڕدا دیاریکراوە، کە هێشتا لە لایەن بەرپرسانی ئەمریکاوە وڵامێکی ڕوون سەبارەت بە ئەم داواکارییانەی ڕژیمە بڵاو نەکراوەتەوە. شایانی باسە کە سەرەڕای هەواڵە جۆراوجۆرەکان سەبارەت بە دەستپێکردنی دانوستانێکی نوێ لە نێوان ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا، تا دێت هێرشەکان چڕتر دەبنەوە و ڕێژەی زیانەکانی حکومەت بەرزتر دەبێتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net