هەڕەشەی سەرۆکی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە ناڕازیان

ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕەشەمە، “”غوڵام حسێن ئێژەیی” سەرۆکی دەزگای قەزایی ڕژیم ڕایگەیاندووە کە بە توندترین شێوە لەگەڵ ناڕازیان هەڵسوکەوت دەکرێت.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی خۆپێشاندانی هاووڵاتیانی ناڕازی دژ بە دەسەڵاتی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی، هاووڵاتیان نەک تەنیا بە توندترین شێوە لەگەڵیان هەڵسوکەوت دەکرێت، بەڵکوو بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی ئەمریکا و ئیسرائیل، سزای سێدارەیان بەسەردا دەسەپێندرێت و هەروەها هەموو داراییەکانیان زەوت دەکرێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕژیمی تاوانباری کۆماری ئیسلامی، بە دڕندانەترین شێوە ڕووبەڕووی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە مانگی بەفرانباردا بووەتەوە و لانیکەم ٣٠ هەزار خەڵکی ناڕازی لە خۆپێشاندانەکاندا بوون بە قوربانی سیاسەتەکانی ڕژیم.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net