
ڕۆژی ڕابردوو، موجتەبا خامنەئی، کە وەک سێیەمین ڕێبەری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەستنیشانکراوە، هەڕەشەی داخستنی تەنگەی هورمزی کردووە.
بەپێی ئەو نامەیەی کە لە میدیای حکومەتییەوە بڵاوکراوەتەوە، خامنەیی وتوویە ئەگەر دۆخی جەنگ بەردەوام بێت، ڕژیم دەتوانێت لە درێژە بە داخستنی تەنگەی هورمز بدات. ئەو هەروەها هەڕەشەی کردووە کە دوژمنانی کۆماری ئیسلامی تووشی زیان و تۆڵەسەندنەوە دەبن و جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ڕژیم لە داهاتوودا دەتوانێت سەنگەرێکی نوێ دژ بە دوژمنانی دروست بکات. شایانی باسە کە بڵاوکردنەوەی ئەم نامەیە لە کاتێکدا بووە کە هێشتا هیچ وێنەیەک لە ڕێبەری نوێی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بڵاو نەبووەتەوە و کۆمەڵێک لە ماڵپەڕەکان بڵاویان کردووەتەوە کە ئەو جەنایەتکارە بە هۆی هێرشەکانی ئامریکا و ئیسرائیلەوە بە سەختی بریندارە.