هەک کرانی سیستەمی بانکەکانی میللی و سپە 

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، سیستەمی بانکەکانیبانکی میللیوبانکی سپەلە ئێران هەک کراون و ئەمە بووەتە هۆکاری درووستبوونی کێشەیەکی بەرچاوی خزمەتگوزاری بانکی لە چەندین شار.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، دوای ئەم هێرشە سایبرییە زۆربەی خزمەتگوزارییەکانی ئۆنلاین و هەندێک لە ئامێرەکانی تر لە کار کەوتوون و هاووڵاتییان لە هەندێک ناوچە ناتوانن کارە بانکییە ئاساییەکان ئەنجام بدەن. هەروەها لە شاری ئیسفەهان ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە چالاکییەکانی زۆربەی بانکەکان بە شێوەیەکی بەرچاو ڕاوەستاوە و هاووڵاتییان بۆ وەرگرتنی پارە یان ئەنجامدانی مامەڵە بانکییەکان تووشی کێشەی گەورە بوون. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی لەلایەن ناوەندە پەیوەندیدارەکانی حکومەتەوە سەبارەت بە هۆکاری ئەم هێرشە سایبرییە یان ئاستی زیانەکان بڵاونەکراوەتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net