15

لە درێژەی قەیرانەکەدا، ئەمریکا هەڵوێستی خۆی دژ بە کۆماری ئیسلامی دیاری کردووە و جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ تەنیا ژێرخانەکانی وزە لە هێرشەکان پارێزراو دەبن، بەڵام هێرش بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم بەردەوام دەبێت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، بەرپرسانی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن کە ئێران لەژێر گوشاری تونددا بەرەو دانوستان دەچێت و نابێت ڕێگەی پێ بدرێت سوود لە تەنگەی هورمز وەربگرێت. هەروەها جەخت لەسەر ئەوە دەکرێتەوە کە دانوستان تەنها لە کاتێکدا دەبنە بە ئاکام دەگات کە لەژێر گوشاری بەردەوامی سەربازیدا بێت، ئەم هەڵوێستە لە چوارچێوەی سیاسەتی گوشاری زیاترا دێت و هێرشەکان بەردەوامە.