32

ڕۆژی هەینی ٢٩ی ڕەشەمە، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران و جەنگی ئۆکرانیا ڕاگەیاند.
بەپێی وتەکانی پوتین، ڕووسیا تەنها لە حاڵەتێکدا دەست لە هاوکاریی هەواڵگرییەکان لەگەڵ ئێران دەکێشێتەوە کە ئەمریکاش پشتیوانییەکانی بۆ ئۆکرانیا ڕابگرێت. هاوکات زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە نزیکەی ٢٣٠ پسپۆڕی ئۆکراینی لە هاوکاریدان لەگەڵ چەند وڵاتێکی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشە دڕۆنییەکانی ئێران. لە هەمان کاتدا، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە قسەی لەسەر ئۆکرانیا کرد و وتی ئەو وڵاتە “هیچ شتێکی نەکردووە” و ئەم قسەیەی زیلێنسکی بە پرۆپاگاندا ناو برد.