ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ڕەشەمە، پەیامێک لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، لە کاناڵەکانیتەلەڤزیۆن و تۆڕە کۆمەڵایەتی و میدیاکانی سەرتاسەری جیهان بڵاوکرایەوە. لە چەند ڕۆژ پێشووترەوە، ڕووبەڕووی کەشێکیتەبلیغی و پڕوپاگەندە بووینەوە کە هەوڵی دەدا ڕای گشتی لەسەرئەم پەیامە چڕ بکاتەوە و گومانە گەشبینەکان سەبارەت بەم پەیامەپەرە پێبدات. لەم پەیامەدا، ئۆجەلان بە ڕوونی داوا لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەکات کە خەباتی چەکداری وەلا بنێت و هەڵوەشاندنەوەی خۆی، وەک حزبێکی سیاسی، ڕابگەیەنێت. ڕۆژی دواتر، دەستبەجێ کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکانی تورکیا، بەتایبەتی کەناڵەکانی سەر بە حکومەت، پڕوپاگەندەژەهراوییەکانی خۆیان لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان دەستپێکرد. ئەگەر لە لایەنە زۆر مشتومڕهەڵگرەکانی ئەم پەیامەتێپەڕین، هەرچەندە هێشتا هەڵسەنگاندنی ڕاستەقینەیکاریگەرییەکانی لەسەر بزووتنەوەی گەلی کورد بەتایبەتی لە تورکیا و سوریا زووە، بەڵام هەتا ئێرەش جەختکردنەوە لەسەرچەند خاڵێکی بنەڕەتی پێویستە.
١_عەبدوڵڵا ئۆجەلان زیندانییەکی سیاسییە. دەستگیرکردنیبەرهەمی پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی بوو کە ٢٦ ساڵ لەمەوبەر بە هاوکاری چەندین دەزگای هەواڵگری جیاواز ئەنجامدرا. لەم ماوەدرێژەدا ناوبراو لە ژووری تاکەکەسی لە دوورگەی ئیمرالی بۆماوەیەکی زۆر سەرەتا لەژێر حوکمی لەسێدارەدان و پاشان زیندانی هەتاهەتایی ڕاگیراوە و جگە لە چەند حاڵەتێکی دەگمەنلە ساڵانی ڕابردوودا، تەنانەت ڕێگەی پێ نەدراوە چاوی بە بنەماڵەکەی یان پارێزەرەکانی بکەوێت. هەر کەسێک دوور یاننزیک ئاشنای بارودۆخی زیندانەکان و زیندانبانیی تورکیا بێت بەبێ شک دەزانێت کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەم ماوەیەدا چ ڕۆژگارێکی سەختی بەسەر بردووە. هیچ گومانێک نییە کە لانیکەم لەژێر گوشارێکی دەروونی زۆردا بووە کە سەربەخۆیی و تواناکانی سنووردار کردووە. ناوبراو تەنیا بەو ڕادەیە لەوەی کە لە دونیای دەرەوە ڕوودەدات ئاگادار کراوەتەوە، کە دەزگایئاسایشی تورکیا (میت) بە پێویستی زانیوە. بەرگری لە مافەمرۆییەکانی ئۆجەلان وەک زیندانییەکی سیاسی و خەبات بۆئازادکردنی هەمیشە کارێکی پێویست و مرۆیی بووە و هەر هەیە. لەم چوارچێوەیەشدا ڕێبەرایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان و گەلی ئازادیخواز و مرۆڤدۆست لە گۆشە و کەناری جیهان، هەوڵی گونجاو و بەرپرسانەیان بۆ بەرگری لە مافەکانی و هەوڵدان بۆ ئازادکردنی داوە. بەڵام ئەوەی کە ئێستا نەگونجاوە و تەنانەت دەتوانین بڵێین نابەرپرسانەیە، سپاردنی ڕێبەرایەتیپارتی کرێکارانی کوردستان و بەرپرسیارێتی دیاریکردنیچارەنووسی بزووتنەوەی گەلی کورد لە تورکیا بە زیندانییەکیسیاسییە، ئەویش لە هەلومەرجێکدا کە ئۆجەلان تێیدایە. لەوکاتەوەی کە ئۆجەلان دەستگیرکراوە بە هیچ شێوەیەک لە دۆخێکدانەبووە کە بتوانێت ڕۆڵێکی لەو چەشنە بگێڕێت. ئێمە وەک کۆمەڵەلە ماوەی ئەم ساڵانەدا چەندین جار ئەم خاڵەمان بیرهێناوەتەوەکە پاراستنی ڕێز، حورمەت و پێگەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان وەکزیندانییەکی سیاسی کە لەژێر توندترین گوشارەکاندایە، کارێکیمرۆیی و بەرپرسانەیە، بەڵام سپاردنی ڕێبەرایەتی سیاسی حزبێک و دیاریکردنی چارەنووسی بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی ئاڵۆز و خاوەن مێژوو بە ویستی کەسێکی زیندانی، کە لە سەرەتاییترین مافەکانی خۆی وەک زیندانییەک بێبەشە، نابەرپرسانەیە و بگرە زیانبەخشیشە. بۆ نموونە ئەو کارەی کە کۆنگرەی نیشتمانی ئەفریقا هەرگیز لەگەڵ نێڵسۆن ماندێلانەیکرد. بە سەرنجدان بەوەی کە گوترا، ناتوانرێت هیچ بەرپرسیارێتییەک بخرێتە ئەستۆی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، وەکزیندانییەکی سیاسی بەو سنوورداربوونانەی کە ڕووبەڕوویبووەتەوە. تەنانەت ناتوانرێت ڕەخنە بگیردرێت لە ڕاگەیەندراوێککە بە ناوی ئەوەوە لە ڕۆژی ٩ی ڕەشەمە بڵاوکراوەتەوە.
٢_ڕاستییە دیارەکان و بەڵگەکان دەریدەخەن کە دەوڵەتی تورکیابە دەستپێکردنی ئەم پڕۆسەیە ئامانجی سەرکوتکردن و لەناوبردنی بزووتنەوەی مافخوازانەی گەلی کوردستانی گرتووەتەبەر. ئامانجێک کە دەتوانێت بەشێک بێت لە سیاسەتێکی گشتیتربۆ پەرەپێدان و چەسپاندنی پانتایی دەسەڵاتی دەوڵەتی ئێستا چ لە ناوخۆی تورکیا و چ لە دەرەوەی سنوورەکانی ئەم وڵاتە. لە هەلومەرجێکدا کە دەوڵەتی تورکیا پێداویستییەکانی بڵاوکردنەوەیپەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی بۆ کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری و هەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستانی دابین کردووە، هەزاران زیندانی سیاسی بە تاوانی دەربڕینی بیروڕای خۆیان لە زیندانە ترسناکەکانی ئەم دەوڵەتەدا بە سزای درێژخایەن مەحکومکراون و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان لە سەرتاسەری تورکیاداڕووبەڕووی سەرکوتی دامودەزگا ئەمنییەکان دەبنەوە. لە دەرەوەیسنوورەکان، دەوڵەتی تورکیا هێرشەکانی خۆی لە دژی گەلیکورد لە سوریا چڕتر کردووەتەوە و لەگەڵ پشتیوانیکردن لە گرووپەجیهادییەکان بۆ سەرکوتکردنی ئەم خەباتە، خۆی ڕاستەوخۆ بە بەکارهێنانی چەکی مۆدێرن و تەنانەت قەدەغەکراو، ڕۆژانە هێرشدەکاتە سەر ئەم ناوچانە. لە هەمان کاتدا لە ڕێگەی ئەو کاریگەرییەی کە لەسەر حاکمە نوێیەکان لە دیمەشق هەیەتی هەوڵدەدات بەدیهاتنی سەرەتاییترین مافەکانی گەلی کورد لە سوریا پشتگوێ بخرێت. هاوکات ناوچەیەکی بەرفراوانی لە هەرێمیکوردستانی عێراق بۆ چەندین ساڵ داگیرکردووە و دژایەتی هەرچەشنە پێشکەوتن و سەربەخۆییەکی ئەم ناوچەیە دەکات. هەمووئەم بەڵگانە دەربڕی ئەو ڕاستییەن کە سروشتی دەوڵەتی تورکیاچارەسەری دیموکراتیانەی پرسی کورد لە ڕێگەی گفتوگۆیبنیاتنەرەوە، کە تێیدا خواست و داواکارییە ڕەواکانی خەڵکیکوردستان بەدی بێن، قبووڵ ناکات. لە هەمان کاتدا هەلومەرجیناوچەیی و جیهانی و هاوسەنگی هێزی ئێستا ئەوەمان پێ ناڵێتکە دەوڵەتێکی ستەمکاری وەک دەوڵەتی تورکیا بە قبووڵکردنیمافەکانی خەڵکی کوردستان ڕازی دەبێت. بەهێزبوونیدەوڵەتەکان و گرووپە فاشیست و ڕاستڕەوە توندڕەوەکان لە زۆرێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهان، چڕبوونەوەی کێبڕکێیزلهێزە جیهانییەکان و زۆربێژییان لە بەرامبەر هێزە بچووکترەکانو بزووتنەوە پێشکەوتووەکان، ڕووخانی دەوڵەتی ئەسەد و هاتنەسەرکاری ڕژێمێکی سەر بە دەوڵەتی تورکیا لە سوریا و پەرەسەندنی کێبڕکێ ناوچەییەکان لەوانە دەوڵەتانی ئیسرائیل، ئێران، عەرەبستانی سعودی، میسر، عێراق و تورکیا، هەمووی ئاماژەن بۆ پڕۆسەیەکی نادیموکراتی و دژە ئازادیخوازی لە جیهان و ناوچەکەدا. کەواتە دیار نییە لە نێو ئەم پڕۆسەپاشەکشێکردووەی دیموکراسی و ئازادیخوازی و پەرەسەندنیتوندڕەوی دەوڵەتی، بۆچی تەنیا لە پرسی کورددا دەوڵەتیستەمکاری تورکیا بە چارەسەرێکی دیموکراتیانەی پرسی کورد لە تورکیا ڕازی دەبێت؟
٣_پێدەچێت کە دەزگای ڕێبەرایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە سیاسەتەکانی خۆیدا کردبێت. بەڵام لە بەرنامەیدایە بەرپرسیارێتی ئەم گۆڕانکارییە سیاسییە لە ئەستۆیخۆی هەڵبگرێت و بیخاتە سەرشانی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی زیندانی. لە ڕوانگەی شیکردنەوەیەکی لەم چەشنەوە، گۆڕانکاری سیاسی پارتی کرێکارانی کوردستان زیاتر جێی بایەخە، نەک پەیامیعەبدوڵڵا ئۆجەلان. لە ڕوانگەی ئێمەوە ئەگەر ئەم گۆڕانکارییە بە مانای چوونە ناو پڕۆسەیەکی سیاسی گفتوگۆی ئاشکرا و شەفاف لە ڕوانگەی بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردەوە لەگەڵدەوڵەتی تورکیا بێت، دەتوانێت بە قازانجی خەباتی مافخوازانەیگەل لە کوردستانی تورکیا بێت. بە سەرنجدان بەو ئەزموونەدەوڵەمەندانەی کە لەم بوارەدا هەیە، و بە سەرنجدان بەوەی کە پرسی کورد ڕەنگدانەوەیەکی جیهانی پەیدا کردووە، ئەم پڕۆسەیەدەتوانێت لە ناوەندی باس و مشتومڕەکان و سەرنجەکاندا بێت. لەم پەیوەندییەدا ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە تێکهەڵچوونەگرژەکان دەتوانێت کەشێکی لەبار بۆ پێشخستنی گفتوگۆکاندابین بکات. بەڵام پڕۆسەیەکی لەم چەشنە ناتوانێت سەرەتا بە قبووڵکردنی چەکدانان، هەڵوەشاندنەوەی حزب و لەدەستدانیهەموو ئامرازەکان بۆ مامەڵە و دانوستان ئەنجام بدرێت. کەواتەئەگەر گۆڕانکاری سیاسی پارتی کرێکارانی کوردستان، بە مانای قبووڵکردنی هەموو خواستەکانی دەوڵەتی تورکیا و قبووڵکردنی جۆرێک لە خۆبەدەستەوەدانی بەبێ مەرج بێت، ئەوکات ڕووبەڕووی سیاسەتێکی تەسلیم خوازانە دەبینەوە کە زیان و دەرئەنجامی قەرەبوونەکراوەی بۆ خەباتی مافخوازانەیگەلی کوردستان لە تورکیا بەدوای خۆیدا دەهێنێت و کاریگەرییەنەرێنییەکانی لەسەر بەشەکانی تری کوردستانیش حاشاهەڵنەگردەبێت. بە سەرنجدان بەوەی کە کادری ڕێبەرایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان سیاسەتمەداری بە ئەزموونن وە گەرم و ساردی ڕۆژگاریان چەشتووە،ئەنجامدانی ئەگەریگۆڕانکارییەکی لەم چەشنە ناتوانرێت حیسابی بی ئەزموونییئەوانی بۆ بکرێت، یان ئەوەی کە زیندانییەکی سیاسی ئازاردیتووو گۆشەگیرکراو بە بەرپرسیاری گۆڕانکارییەکی مێژوویی لەمچەشنەی بزانرێت. لەبەر ئەوە، وەڵامی ئەوەی کە بۆچیگۆڕانکارییەکی سیاسی، لەوانەیە تەسلیم خوازانە ڕوویداوە، دەبێت لە شوێنێکی تردا بەدوایدا بگەڕێین.
٤_لە بزووتنەوەی کوردستاندا بەداخەوە ئێمە هەمیشە ڕووبەڕوویگۆڕانکاری و سوڕانی سیاسی بەردەوام و بێ بەرهەمی ئەو ڕەوتانە بووینەتەوە کە ملکەچی، کۆنەپەرستیی زاڵ و حاکم بەسەروڵاتانی پەیوەندیدار و بەسەر جیهانی ئەمڕۆدا بوون. ئاسۆیکورتی ئەم ڕەوتانە ئەوانی بەرەو سازش بەبێ بەدیهێنانیداخوازییەکانی گەلی کوردستان ڕاکێشاوە و بەبێ سەرنجدان بە سروشتی دەوڵەتە ناوەندییەکان و ئەگەری مسۆگەرکردنیبەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان لەگەڵ ئەم دەوڵەتانەدا، چوونەتە ناو هاوکاری، گفتوگۆ و تەنانەت هاودەستیشەوە. ئەمڕەوتانە، کە دەتوانرێت بە ناوی «ڕەوتی ڕاست» ناوببرێن، بە پشت بەستن بە ڕێککەوتنە سیاسییەکانی نێوان حزبەکان لەگەڵدەوڵەتە ناوەندییەکان، نەک دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلیژێردەستەی کوردستان و لە سەرووی هەموویانەوە ئەو بەشەیگەل کە زۆرترین زیانی لە ستەمی نەتەوەیی بینیوە، لەگەڵ ڕژێمەستەمکارەکاندا چوونەتە ناو دانوستانەوە. دانوستانێک کە نەکهەر بێ بەرهەم بووە بۆ خەباتی گەلی کورد، بەڵکو هەندێک جار بووەتە هۆی لاوازکردنی پێگەی ئەم حزبانەش. لە هەلومەرجێکداکە کۆمەڵگەکانی بەشە جیاوازەکانی کوردستان، سەرەڕایجیاوازییەکانیان، لە چین و توێژی جیاواز پێک هاتوون و ستەمی نەتەوەیی و سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەتە ناوەندییەکان بە هەمانشێوە و بە یەک ڕادە گوشار ناخاتە سەر هەمووان، دەستپێکردنیهەر پڕۆسەیەکی سیاسی، دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ دەوڵەتیناوەندی بەبێ لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەکانی کرێکاران و هەژاران و بێبەشانی ئەم کۆمەڵگایانە، کە قوربانیانی سەرەکیستەمی نەتەوەیین، مەحکومە بە شکست. هەر ئەم ڕاستییەچینایەتیەیە کە ئێستا،حزبە جیاوازەکان بە جیاوازی بەرنامەیی، سیاسی و ستراتیژییەوەی لێکەوتووەتەوە کە هەریەکەیان بە پشت بەستن بە بنەمای چینایەتی خۆی، چارەسەر بۆ نەهێشتنیستەمی نەتەوەیی دادەڕێژێت. گۆڕانکارییەکانی حزبە ڕاستەکانلە بزووتنەوەی نەتەوەی کورددا هەمیشە بەرژەوەندییەکانی گەلیکرێکار و زەحمەتکێشیان، کە قوربانیانی سەرەکی ستەمی نەتەوەیین، پشتگوێ خستووە و هەر بەم هۆیەشەوەسیاسەتەکانیان هیچ کات نەیتوانیوە ببێتە هۆی چارەسەریکردەیی ستەمی نەتەوەیی. بە سەرنجدان بەم ڕاستییە، هیچ سیاسەتێک یان گۆڕانکارییەکی سیاسی کە بەرژەوەندییەکانیکرێکاران و هەژارانی کوردستان نەکاتە ئەساسی خۆی، ناتوانێتچارەسەری ستەمی نەتەوەییشی لەگەڵدا بێت.
٥_لە بەرامبەر ڕەوتە سیاسییە ڕاستەکاندا، ڕەوتە چەپ و سۆسیالیستەکان هەمیشە ئامادەبوونێکی بەرچاویان لە بزووتنەوەی نەتەوەی کورددا هەبووە.جیلە نوێیەکان لەوانەیە بیریاننەیەتەوە، بەڵام سۆسیالیزم لە ڕووی مێژووییەوە لە لای حزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کورد ڕێزێکی زۆری لێگیراوە، بە شێوەیەک کە تەنانەت ڕەوتە ناسۆسیالیستەکانیش لە بزووتنەوەیکوردستاندا بۆ بەدەستهێنانی ڕێز خۆیان وەک شوێنکەوتوویسۆسیالیزم ناساندووە. دیارە بەو گۆڕانکارییانەی کە لە دوای ڕووخانی دیواری بەرلین ڕوویاندا، ئەم ڕەوتانە تەنانەت لە خۆنواندن بە سۆسیالیست بوونیش دەستیان هەڵگرت و لە دوای ئەوە بە شێوەیەکی ئاشکرا ڕێگەی گۆڕانکاری بەرەو ڕاستیانهەڵبژارد و پەیوەندییان بەو پڕۆژانەوە کرد کە لە لایەن دەوڵەتەچەوسێنەرەکانی گەلی کوردستانەوە داڕێژرابوون. لە سازشکردنلەسەر دابەشکردنی دەسەڵات لەگەڵ دەوڵەتە ناوەندییەکانەوە بگرەهەتا هیوابەستن بە سیاسەتەکانی زلهێزە جیهانییەکان بۆ گۆڕینیڕژێمەکان لە ناوچەکەدا، لە بێ بەها نیشاندانی خەباتیچەکداری لە کاتی خۆیدا بگرە هەتا سەرکێشی بێ کات و ناتەندروست و ڕووننەکراوەی چەکداری، لە دروشمی خەیاڵی«کوردستانی گەورە»، بەبێ ستراتیژییەکی ڕوون بۆ بەدیهێنانی، هەتا دروشمە ناڕوونەکانی «فیدراڵیزم» و «کۆنفیدراسیۆنیدیموکراتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست»، لە چڕکردنەوەینابەوەختی خەباتی چەکدارییەوە بگرە هەتا سیاسەتی ناڕوونیئامادەبوون لە پەرلەمان و مەجلیس لەژێر دەسەڵاتی ڕژێمەچەوسێنەرەکانی گەلی کوردستان و هاوڕابوون لەگەڵ بەناو باڵی«ڕیفورمخواز»ی ئەم ڕژێمانە، هەمووی نیشاندەری بێ ئاسۆییحزبە ڕاستەکانە لە خەباتی نەتەوەی کورددا.
٦_بە سەرنجدان بەوەی کە پرسی نەتەوەیی کورد یەکێک لە پرسەچارەسەرنەکراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێک دەهێنێت و بە سەرنجدان بەوەی کە خەباتی گەلی کوردستان لە بەشەجیاوازەکانیدا کاریگەری لەسەر یەکتر دادەنێن، پێویستەپێشهاتەکانی ئێستا لە تورکیا و ئەو بەشەی کوردستان لە ڕوانگەی خەباتی گەلی کوردستان لە ئێرانیشەوە سەرنجیبدرێتێ. ئەمە لەو ڕووەوە گرنگە کە گۆڕانکاری ئەگەری سیاسی پارتی کرێکارانی کوردستان ئەگەر لە بەرژەوەندی گەلیکوردستاندا نەبێت، دەتوانێت ڕاستەوخۆ کاریگەری نەرێنی لەسەرخەباتی گەلی کوردستانی ئێران، و بێگومان بەشەکانی تری کوردستانیش، دابنێت. هەرچەندە لە ڕووی مێژووییەوەبزووتنەوەی کوردستان لە لایەن ڕەوتە سیاسییە ڕاستەکانەوەڕێبەرایەتی و ئاراستە کراوە، بەڵام لە کوردستانی ئێران لە دوای ڕاپەڕینی ١٣٥٧ی هەتاوی، کۆمەڵە وەک ڕەوتێکی سۆسیالیستپێگەیەکی گرنگی لە ڕێبەرایەتی بزووتنەوەی گەلی کوردستان بۆنەهێشتنی ستەمی نەتەوەیی پەیدا کرد و لۆژیکی خەباتی لەمناوچەیەدا بۆ هەمیشە گۆڕی. بە تێپەڕبوون لە ستەمی نەتەوەییوەک تەنیا پرسێکی کولتووری و زمانی، کۆمەڵە توانی ئاسۆیەکینوێ لە خەباتی گەلی کوردستانی ئێراندا بناسێنێت و بیچەسپێنێت کە بە پێی ئەوه بەدواداچوونی داواکارییە ئابووری، خۆشگوزەرانی و دیموکراتیکەکانی کرێکاران و چینەزەحمەتکێشەکان، ژنانی ستەملێکراو و گەنجانی کۆمەڵگابەشێکی دانەبڕاو لە هەوڵی جدی بۆ نەهێشتنی هەر چەشنەستەمێک، لەوانە ستەمی نەتەوەیی، ناسرا. بەدواداچوونیبەرژەوەندییە چینایەتییەکان و دانانی لە چەقی خەباتی گەلیکوردستاندا، مانایەکی نوێی بە خەبات بۆ نەهێشتنی ستەمی نەتەوەییش بەخشی و کۆمەڵەی کردە جدیترین و بەردەوامترینهێزی سیاسی لەم بوارەدا. سووربوون لە خەبات بۆ نەهێشتنیستەمی چینایەتی، هاوشان لەگەڵ سووربوون لە خەبات بۆنەهێشتنی ستەمی نەتەوەیی و پەیوەندانی سرووشتی نێوانیان، نەریتێکی نوێی لە خەباتی گەلی کوردستاندا دروست کرد کە ڕادیکاڵیزمی سیاسیی، لە هەموو بوارە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا بەدوای خۆیدا هێنا. نەریتێک کە ڕاپەڕینەکان و بزووتنەوە پێشکەوتووەکان، لەوانە بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی» یەکێک لە دەرئەنجامە بەرچاوەکانیەتی. لە ڕوانگەیئێمەوە، سەرەڕای دەرئەنجامەکانی گۆڕانکاری و پێشهاتەکانیئێستا لە کوردستانی تورکیا و دەرئەنجامە کردەییەکانیگۆڕانکاری سیاسی پارتی کرێکارانی کوردستان، ئەم نەریتیخەباتە لە کوردستانی ئێراندا دەبێت بەهێز بکرێت و لەم ڕێگەیەوەدەرئەنجامە نەرێنییەکانی ڕووداوەکانی ئێستا پووچەڵ بکرێنەوە. بێگومان کۆمەڵە وەک هێزێکی ئینتەرناسیۆنالیست و هێزێک کە پرسی کورد لە ڕەهەندی ناوچەییەکەیدا دەبینێت، بە وردی و بەرپرسیارێتییەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکانی دەکات و بە ئەرکی خۆی دەزانێت هاوپشتیی گەلی کوردستان لە بەشەجیاوازەکاندا بەهێز بکات و پەیوەندی کرێکاران و خەڵکیزەحمەتکێش و ستەملێکراو پتەوتر بکات.
٧_ڕوو لە گەلی خەباتگێڕی کوردستان، کرێکاران، ژنان و گەنجانی ستەملێکراو و هەموو ئەوانەی کە لە ماوەی ئەم خەباتەدائازارێکی بێ وێنەیان چەشتووە دەڵێین، بەبێ شک ڕێگەیپێشڕەوی بەرەو کۆمەڵگایەکی ئازاد و یەکسان، کۆمەڵگایەکلەسەر بنەمای هاوپشتی و بە دوور لە ستەمی نەتەوەیی و هەمووشێوازەکانی تری چەوساندنەوە، ڕێگایەکی پڕ پێچ و پەنایە کە لە هەر پێچێکیدا ڕووبەڕووی هێزی چینە چەوسێنەرەکان و دەوڵەتەسەرکوتکەرەکان دەبینەوە. کەس بەڵێنی پێ نەداوین کە ڕێگایئازادی کورتە، و هیچ خەباتکارێکی جدی بە مسۆگەرکردنیسەرکەوتن لە هەر ئەمڕۆدا دەست بە خەبات ناکات. لە کۆنفرانسی لۆزانەوە هەتا ئێستا، کە ئێستا کەم و زۆر سەد ساڵیبەسەردا تێپەڕیوە، هاوکات لەگەڵ سەرهەڵدانی دەوڵەتەمۆدێرنەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕووبەڕووبووینەتەوە. لەم مێژووەدا نەتەوەی کورد خەباتێکی بێ وچانی لە دژی بێ مافی و ستەمی نەتەوەیی و باشترکردنی ژیانی ئابووریو ئازادییە سیاسییەکان بەڕێوە بردووە. لە ماوەی ئەم خەباتەداڕێکخراوە سیاسییەکان هاتوونەتە گۆڕەپانی خەباتەوە و تاقی کراونەتەوە و لە درێژەشدا هەر وا دەبێت. بەڵام چارەنووسی خەباتی نەتەوەی کورد بە سەرهەڵدان و داکشانی ڕێکخراوەسیاسییەکان دیاری ناکرێت، کە ئامادەبوونی بەردەوام و جەماوەریی نەتەوەی کورد لە گۆڕەپانی خەباتدا دیاری کردووه. ئامادەبوونێکی خەباتگێڕانە کە لە ڕوانگەی ئێمەوە لەمەودوا، وەکڕابردوو، تەنیا بە ئاسۆیەک، سیاسەتێک و شێوازی خەباتێکیوەرگیراو لە جیهانبینی سۆسیالیستییەوە دەتوانێت بە کەمترینتێچوو و لە کورتترین ماوەی مومکیندا بە ئەنجام بگات.
کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە
ڕێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران
یەکەمی مارسی ٢٠٢٥
١١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣