7
به وته‌ی وته‌بێژی نیزام پزشكی، ٣٥ تا ٤٠ هه‌زار پزشك له ئێران به هۆی خراپی دۆخی مه‌عیشه‌تی و كه‌می داهات، وازیان له پیشه‌كانیان هێناوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئێران ١٠٠ هه‌زار پزشكی گشتی بوونی هه‌یه كه زۆرتر له ١٢ هه‌زاریان له ماوه‌ی ڕزیدنتیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن، ٥٠ هه‌زار پیشه‌یان هه‌یه و له‌و ١٠٠ هه‌زار پزشكه زیاتر له ٣٥ بۆ ٤٠ هه‌زاری كه‌سیان وازیان له پیشه‌كانیان هێناوه. به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه ده‌وڵه‌تیه، زۆربه‌ی ئه‌م پزشكانه به هۆی خراپی دۆخی مه‌عیشه‌تی و كه‌می داهات پیشه‌كانیان گۆڕیوه یان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچیان كردووه.