12
ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، به هاوكاری ئه‌مریكا، فه‌ڕانسه و سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان، ڕێككه‌وتنی مێژوویی له نێوان حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان واژۆ كرا.
له‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه دا جه‌خت خراوه‌ته سه‌ر پێكهێنانی سووریایه‌كی دیمۆكراتیك، فره حیزبی و لامه‌ركه‌زیبوونی سووریا و بڕیار دراوه كه، مافه‌كانی گه‌لی كورد به فه‌رمی له یاسای بنه‌ڕه‌تی سووریا دا تۆمار بكرێت. به فه‌رمی ناسینی مافه‌كانی گه‌لی كورد له سووریا وه‌كوو ئه‌سڵێكی بنه‌ڕه‌تی له‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه‌دا هاتووه و بڕیاره له گفتگۆكانی داهاتووی نێوان خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی سووریادا قسه و باسی له‌سه‌ر بكرێت.