شه‌وی شه‌ممه ٢٢ی ڕێبه‌ندان، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی له ساڵڕۆژی شۆڕشی ٥٧ دا ئاسمانی شاره‌كانی كوردستانی نورانی كرد و خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ له‌گه‌ڵ وتنه‌وه‌ی بانگی ئهڵڵاهوئهكبهری به‌كرێگیراوانی ڕژیم، دروشمی “مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی”یان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، له زۆربه‌ی گونده‌كان سپای پاسداران خۆراكی به‌سه‌ر خه‌ڵك دا دابه‌ش كردووه و به كاتی شه‌و بازگه‌ی پشكنینیان له نێو شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كاندا داناوه. هه‌روه‌ها هاوكات له‌گه‌ڵ نورانی كردنی ئاسمان، سپاس پاسداران هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی له نێو كۆڵانه‌كاندا جێگیر كرد، به‌ڵام خه‌ڵكی ئازادیخواز بوێرانه دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی” و “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”یان به‌رز كرده‌وه. شایانی باسه كه كۆماری ئیسلامی بۆ ڕێپێوانی ٢٢ی به‌همه‌ن له ناوچه‌كانی دیكه‌وه به ئۆتوبووس خه‌ڵكی بۆ شاره‌كانی كوردستان گواستۆته‌وه.