8
ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی جۆزه‌ردان، به‌ندكراوانی ژن له زیندانی ئێڤین هاوكات له‌گه‌ڵ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ندكراوانی ژن هاوكات له‌گه‌ڵ حه‌فتاده‌مین حه‌فته‌ی كارزای سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام به وتنه‌وه‌ی دروشم پشتیوانی خۆیان له‌و كه‌مپه‌ینه ڕاگه‌یاندووه. ناڕازیان به كۆبوونه‌وه له هه‌واخۆری زیندان سروودی شۆڕشگێڕانه‌یان خوێندووه‌ته‌وه و داوایان له خه‌ڵكی ئێران كردووه په‌یوه‌ست به‌و كارزاره بن و له مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران، كامیۆن‌داران و چینه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا پشتیوانی بكه‌ن.