12
شه‌وی سێشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاری كرماشان هاوكات له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی چوارشه‌ممه سووری له‌و شاره، به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕژیمه بوون.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتووه، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ له شاری كرماشان به وتنه‌وه‌ی درووشم له شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره، هاوده‌نگی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئازادیخوازی له كوردستان و ئێران نیشان دا و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕژیمی گه‌نده‌ڵ و سته‌مكاری كۆماری ئیسلامی و دیهاتنی کۆمەڵگایێکی ئازاد و بەدوور لە ستەم بوون.