14
شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، هاوكات له گه‌ڵ ساڵیادی شۆرشی گه‌لان له ئێران، له شاره جیاوازه‌كان خه‌ڵك به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان دژ به‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌ربری.
به پێی ئه‌و ڤیدیۆانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، له شاره‌كانی تاران، كه‌ره‌ج، شیراز و هه‌روه‌ها له به‌رامبه‌ری به‌ندیخانه‌ی ئێڤین، خه‌ڵك له شه‌قامه‌كان و له په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كانیانه‌وه به وتنه‌ی درووشمگه‌لێکی وه‌ك “مردن بۆ كۆماری ئیسلامی“، “مردن بۆ دیكتاتۆر” و “مردن بۆ خامنه‌یی“، دژ به ڕژیمی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی، تووڕه‌یی خۆیان ده‌ربڕی و خوازیاری روخانی ئه‌و ڕژیمه دیکتاتۆره بوون.