3
ڕۆژی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك له زیندانیان له به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌كی وه‌رامین، دژ به پچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با، نه‌بوونی ئاو و گوشار بۆ سه‌ر به‌ندكراوان درووشمیان وته‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، كۆمه‌ڵێكی زۆر له زیندانیان و به تایبه‌ت ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی كه له ژووری تاكه‌كه‌سی ئه‌و زیندانه‌دا ڕائه‌گیرێن، له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان، ده‌رمانی پێویست و هه‌روه‌ها خواردنی گونجاو بێبه‌ش كراون. به‌رپرسانی ئه‌و زیندانه به بیانووی نه‌بوونی ئاو و پچڕانی كاره‌با گوشارێكی زۆر ده‌خه‌نه سه‌ر زیندانیان و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك ڕۆژ به ته‌نیا یه‌ك جار خواردنیان پێ ئه‌ده‌ن.