وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به‌ ڕژیم له‌ لایه‌ن به‌ندكراوانی سیاسی ژن له‌ زیندانی ئێڤین

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی گوڵانی ١٤٠٤، هاوكات له‌ گه‌ڵ شه‌ست و شه‌شه‌مین هه‌فته‌ی هه‌ڵمه‌تیسێشه‌ممه‌كانی نا بۆسێداره‌، به‌ندكراوانی سیاسی ژن له‌ زیندانی ئێڤین به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی به‌ندكراوان بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوانی سیاسی ژن له‌و به‌ندیخانه‌یه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ دژ به‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی مانیان گرت و هه‌روه‌ها پاش مانگرتنه‌كه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی درووشمیبه‌ندكراوانی سیاسی پێویسته‌ ئازاد بكرێنوسۆند به‌ خوێنی یاران، تا كۆتایی ڕادوه‌ستینو هه‌روه‌ها وتنه‌وه‌ی ناوی له‌ سێداره‌ دراوان، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ بوون و كۆماری ئیسلامییان به‌ به‌رپرسی هه‌موو كاره‌ساته‌ مرۆییه‌كانی ئێران ناو برد. جێگای ئاماژه‌یه‌ به‌ندی ژنانی زیندانی ئێڤین یه‌كه‌مین گروپه‌ كه‌ پاڵپشتی و به‌شداری له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا كرد.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net