
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌راو بێستونی كرماشان به هۆی ناكارامه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رچاوه ئاوییه‌كان له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه، به ته‌واوی وشك بووه.
به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێییه‌كانی هه‌واڵ، ژینگه‌پارێزان و چالاكانی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری كرماشان گەلێک جار سه‌باره‌ت به وشك بوونی ئه‌و سه‌راوه هوشداریان به ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی داوه، به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه نه‌ك ته‌نیا بایه‌خ به داخوازییه‌كانیان نه‌دراوه، به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه كه پێویسته به‌رده‌وامی به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان نه‌ده‌ن. شایانی باسه له ساڵانی ڕابردوودا زیاتر له ٥٠ له سه‌دی سه‌راو و تاڵاوه‌كانی ئێران و كوردستان به هۆی ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژێم، به كارهێنانی زیاتر له پێویستی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و هه‌روه‌ها كۆڵاندنی بیری ئاو وشك و خه‌ڵكی تووشی قه‌یرانی بێ ئاوی بوون.