5
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ڕووباری گاماسیاو له “هه‌رسین” سه‌ر به پارێزگای كرماشان، به هۆی كه‌مته‌رخه‌می و ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیم وشكبوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی كوردستان و ئێران، ژماره‌یه‌كی زۆر له ڕووبار و كانییه‌كان وشكبوون و ژیانی خه‌ڵك تووشی كێشه بووه. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا دانیشتوانی شاره جیاوازه‌كان له پارێزگاكانی سنه، كرماشان و ورمێ، دژ به ساز كرانی زیاتر له پێویستی به‌نداوه‌كان له سه‌ر ڕێگه‌ی ڕووباره‌كانی كوردستان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه بایه‌خ به داخوازییه‌كانیان نه‌دراوه و پشتگوێ خراون.