به‌پێی توێژینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له ڕۆژنامه‌وانی یه‌كێتی ئورووپا كه پڕۆژه‌یه‌كیان له ژێر ناوی “ونبووانی یه‌كێتی ئورووپا” ده‌ست پێ كردووه، زیاتر له ٥٠ هه‌زار منداڵی بێ سه‌رپه‌ره‌شتی په‌نابه‌ر له یه‌كێتی ئورووپا له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا ون بوون.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی داتاكانی ٣١ وڵاتی ئورووپایی له‌وانه ئۆتریش، ئاڵمان و ئیتالیا، ٥١ هزار و ٤٣٣ منداڵی په‌نابه‌ر له نێوان ساڵه‌كانی ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٣ ون بوون. ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی منداڵانی ون بوو له یه‌كێتی ئوروورپا به‌هۆی نه‌بوونی زانیاری ورد زۆر ئه‌سته‌مه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ئاماره‌كان زۆر زیاتر له‌و ڕێژه‌یه بێت كه ڕۆژنامه‌وانان ده‌ستیان پێ گه‌یشتووه. توێژینه‌وه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه زۆربه‌ی ئه‌و منداڵان خه‌ڵكی ئه‌فغانستان، عێراق، سووریه، میسر و مه‌راكش بوون و له ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له یه‌كێتی ئورووپا به شێوه‌ی سیستماتیك له‌لایه‌ن قاچاخچیانه‌وه ڕووبه‌ڕووی توندووتیژی بوونه‌ته‌وه.