به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامی، هه‌زاران ملیارد تمه‌ن بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ نه‌هێشتنی هۆكاره‌كانی به‌شخوراوی یا “مه‌حرومیه‌ت زۆدایی” له ئوستانه هه‌ژارنشینه‌كان دزراوه.
به وته‌ی نوێنه‌رانی مه‌جلیس، ده‌رئه‌نجامی بودجه‌ی نه‌هێشتنی هۆكاره‌كانی به‌شخوراوی دیار نییه و ده‌زگای قه‌زاییش به‌دواداچوونی بۆ نه‌كردووه. ئاماره‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه له ساڵی ١٤٠٠وه تا به ئه‌مڕۆ هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ ئوستانه په‌راوێزخراوه‌كان ته‌رخان كراوه به خه‌ڵك و نوێنه‌رانی مه‌جلیس نه‌دراوه، له حاڵێكدا دیاریكردنی بودجه بۆ نه‌هێشتنی هۆكاره‌كانی به‌شخوراوی له سه‌رانسه‌ری وڵات بۆ ساڵی ١٤٠٤ به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه. به وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، زۆرترین بودجه‌ی “مه‌حرومیه‌ت زۆدایی” بۆ سیستان و به‌لووچستان به بڕی هه‌شت هه‌زار و ٩١٠ ملیارد تمه‌ن بووه به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه به ته‌واوی دزراوه و بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری سه‌رف نه‌كراوه.