له ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاكێكی میدیایی خه‌ڵكی تاران ئاشكرای كرد كه له ده مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی ١٤٠٣ دا، ٨١ تۆن زێڕ هاورده‌ی وڵات كراوه به‌ڵام چاره‌نووسی ٦١ تۆنی دیار نییه.
هه‌ر چه‌ند بانكی ناوه‌ندی كۆماری ئیسلامی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕه‌د كردووه به‌ڵام به چاوخشانێك به‌سه‌ر ئاماره‌كانی گۆمرۆك دا ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌و ڕێژه‌یه ته‌نیا ١٥ هه‌زار و ٨٠٥ كیلۆگرامی به شێوه‌ی شمش و پێنج هه‌زاری وه‌كوو دراوی زێڕ له بازاڕه‌كان دا فرۆشراوه، به‌ڵام چاره‌نووسی ٦١ هه‌زار و ٥٠٠ كیلۆی دیار نییه و كه‌س نازانێت كام ناوه‌ندی حكوومه‌تی ده‌ستی له‌و گه‌نده‌ڵییه دا بووه. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه له حاڵێكدایه كه به پێی یاسا، هه‌ر بازه‌رگانێك كه زێڕ هاورده‌ی وڵات ده‌كات، ئه‌بێ له بازاڕدا بیفرۆشێت، بیگه‌ینێته ده‌ست خه‌ڵك و شێوه‌ی مامه‌ڵه‌كردنی ڕوون و یاسایی بێت.