96
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، به‌هۆی داڕمانی مه‌عه‌ده‌نی به‌ردی شازند له پارێزگای ئه‌راك، چوار كرێكار له ژێر داروپه‌ردوودا گیریان خوارد.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕژیم، چوار كرێكار كه له‌سه‌ر ماشین ئاڵاتی مه‌عده‌ن كاریان كردووه له ژێر داروپه‌ردوودا گیریان خواردووه و هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا و ئاگركوژێنه‌وه توانیویانه تره‌می یه‌كێكیان ڕزگار بكه‌ن و چاره‌نووسی سێ كرێكاری دیكه ناڕوونه. شایانی باسه كه خاوه‌ن ئه‌و مه‌عده‌نه به فه‌رمانی ده‌زگای قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.