59
له ڕۆژانی ڕابردوودا، گه‌نجێكی خه‌ڵكی گوندی “گه‌ڕئاوا”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان به ناوی “جه‌سیم حاسڵی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، پاش بانگ‌كران بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات بێ سه‌ر و شوێن بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو، “جه‌سیم حاسڵی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ دۆستێكی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان بانگهێشت كراون و پاش چه‌ند ساعه‌ت لێپرسینه‌وه ئازاد و گه‌ڕاوه‌ته‌وه دووكانه‌كه‌ی له چوار ڕێیانی بایه‌وا، به‌ڵام پاش چه‌ند كاتژمێر بێ سه‌ر و شوێن بووه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه كه جه‌سیم پاڵه‌وانی وه‌رزشی مۆی تای ئێرانه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به ئه‌مڕۆ بێ نه‌تیجه بووه.