وه‌رگرتنی به‌رتیل له‌ به‌ندكراوانی زیندانی تارانی گه‌وره‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حه‌راسه‌ت

 

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، “موجته‌با كه‌مه‌ره‌یی” سه‌رۆكی حه‌راسه‌تی زیندانی تارانی گه‌وره‌، سالۆنه‌كانی ئه‌و زیندانه‌ به‌ به‌ندكراوانی پوڵدار ئیجاره‌ ئه‌دات و ئه‌گه‌ر به‌ندكراوێكی ئاسایی بیه‌وێت له‌ یه‌كێك له‌و سالۆنانه‌ بمێنێته‌وه،‌ به‌رتیل و كرێی لێ وه‌رده‌گرێت.

ئه‌و سالۆنانه‌ی بۆ به‌ندكراوانی سه‌رمایه‌دار ته‌رخان كراوه‌، پڕه‌ له‌ ئیمكاناتی ڕیفاهی له‌ حاڵێكدا به‌ندكراوانی هه‌ژار ناچارن له‌ شوێنێكی قه‌ره‌باڵغ به‌ كه‌مترین ئیمكانات بمێننه‌وه‌. “موجته‌با كه‌مه‌ره‌یی” هه‌ر سالۆنێك به‌ بڕی ٣٠٠ ملیۆن تمه‌ن ئیجاره‌ ئه‌دات و به‌كرێگیراوانی ئه‌و به‌رپرسه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئه‌شكه‌نجه و ئازاره‌وه‌ به‌ندكراوان ناچار به‌ پێدانی پاره‌ ده‌كه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net