سه‌رۆكی بێهداشت و ده‌رمانی هه‌ولێر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند: مووچه‌ی پزیشكان و په‌ره‌ستارانی مانگرتوو كه‌م كراوه و به‌شێك له ناڕازیان له سه‌ركار ده‌ركراون.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو پزیشكان و په‌ره‌ستارانی قه‌راردادی شاغڵ له ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت، به‌ڵام وه‌زاره‌تی بێهداشتی هه‌رێمی كوردستان له جیاتی سه‌رنج دان به داواكاری كادری ده‌رمان، مووچه‌ی مانگرتووانی كه‌م كردووه و ژماره‌یه‌ك پزیشك و په‌ره‌ستاری بێكار كردووه. شایانی باسه كه پزیشكان و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری دامه‌زرانی فه‌رمی و چاكسازی له ڕیزبه‌ندی شیفتهكانیان بوون.