به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی ڕێبه‌ندان، فه‌رمانداری شاری سه‌قز هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له مامۆستایانی زانكۆ و به‌رپرسانی ئه‌و شاره سه‌ردانی قوتابیانی قوناغی ده‌بیرستانیان كردووه و له‌و دیداره‌دا بانگه‌شه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنیان كردووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن قوتابیانه‌وه هوو كراون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، قوتابیانی ئازای سه‌قز به به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌یان وتووه:”ئێوه خوێنی برا و خۆشكهكانمانتان ڕژاند، پشتی دایك و باوكانتان چه‌ماند، جهرگیانتان سووتاندووه و ئێستا هاتوون بانگه‌شه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، ساڵی ڕابردوو له كوێ بوون؟ قوتابیێكی دیكه‌ش وتوویه، سه‌ر تا به پای حكوومه‌ت فه‌ساد و گه‌نده‌ڵییه و وه‌كوو ئاوی خواردنه‌وه خه‌ڵك له‌سێداره ئه‌ده‌ن، چۆن ڕووتان هه‌یه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن؟ هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێكی دیكه له قوتابیانیش وتوویانه، بۆ ئه‌وانه‌ی ئێختلاسیان كردووه ئێعدام ناكه‌ن، به‌ڵام كه‌سێك كه سه‌تڵی زبڵی ئاگردابوو له‌سێداره دراوه؟