ویست و داخوازییەکانی چینی کرێکار، لە دووتوێی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامیدا دەست ناکەون

 

ڕۆژی ١٨ی پووشپەڕ، وتووێژێکی حسێن حەبیبی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کانوونی باڵای شۆڕا ئیسلامییەکانی کاری وڵات، لەگەڵ پەیامنێری ئیلنا لە ژێر ناویکرێکاران چییان لە پزیشکیان دەوێت؟بڵاو کرایەوە. ئەم بەناو نوێنەرەی کرێکاران لەم وتووێژەدا هەوڵ دەدات بە هەندێک گشتاندن و دانی وادەی سەر خەرمان، گوشارەکانی خەباتی کرێکاران لەسەر سەرۆک کۆمارە نوێیە دڵخوازەکەی کەم بکاتەوە. ناوبراو لەم پێوەندییەدا بە گەڕان بەناو بڕگەکانی یاسای بنەڕەتی کۆنەپەرستانەی کۆماری ئیسلامیدا، بێهودە هەوڵ دەدات ڕێگایەک بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژیانی کرێکاران بدۆزێتەوە. بەڵام داخوازییە بەپەلە و هەنووکەییەکانی کرێکاران، بابەتی مەرگ و ژیانە و خەبات لەپێناو بەدیهێنانیاندا نابێ بۆ ساتێکیش بکەوێتە دواوە. چینی کرێکاری ئێران لە ماوەی ٤٥ ساڵی ڕابردوودا بەردەوام لەپێناو بەدەستهێنانی لانیکەمی ویست و داواکارییەکانیدا خەباتی کردووە و لە هەر شوێنێک ئاڵوگۆڕێکی هەرچەندە کەمیش لە بژێوی ژیان، بارودۆخی کار و یاسا و ڕێساکانی کاردا پێکهاتبێت، بەرهەمی هەوڵ و خەباتی ئەم چینەیە. ئەم خەباتە بە بوونیپزیشکیان و بەبێ پزیشکیانیش هەروا بەردەوام دەبێت. ڕەنگە بتوانین گرنگترین دروشم و داواکارییە سەرەکییەکانی کرێکاران لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لەم چەند خاڵەدا کورت بکەینەوە:

ئازادی دەستبەجێ و بێ شەرت و مەرجی هەڵسووڕاوانی کرێکاری، مامۆستایان و سەرجەم چالاکانی سیاسی و مەدەنی و کۆمەڵایەتی.

ئازادی پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان و مافی مانگرتن وەک یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی ئازادیی بێ شەرت و مەرجی سیاسی، هەڵوەشاندنەوەیخانەی کارگەر،شۆڕا ئیسلامییەکانی کارو سەرجەم ڕێکخراوەکانی سەر بە حکوومەت لە ناوەندەکانی کاردا.

پێدانیحەقدەستەوەدواکەوتووەکان،دیاریکردنیلانیکەمیحەقدەستبەپێیڕێژەیهەڵاوسانوسەبەتەیبژێویبنەماڵەیەکیچوارکەسیلەسەروویهێڵیهەژارییەوە،زیادکردنیحەقدەستەکانهاوتەریبلەگەڵهەڵاوسان. دیاریکردنی لانیکەمی حەقدەست بە بەشداری نوێنەرانی ڕێکخراوە کرێکارییە ڕاستەقینەکان.

گۆڕینی سەرجەم گرێبەستە پەیمانیی، سپی واژۆ و کاتییەکان، بۆ گرێبەستی کاری هەمیشەیی و هاوکات بەهرەمەند بوون لە بیمە کۆمەڵایەتییەکان و هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم شیرکەتە پەیمانکارییەکان.

جێبەجێکردنی تەرحی تەبەقەبەندی کار لە سەرجەم پیشەسازی و ناوەندەکانی خزمەتگوزاری و بەرهەمهێنان.

هەڵوەشاندنەوەی ماددەی ١٥ی پڕۆژە یاسای گەشەپێدانی حەوتەم، کە بە جێگیرکردنینیزامی وەستا و شاگردیڕێگە بە خاوەن بونگا بچووکەکان دەدات بە پێدانی حەقدەستێکی کە لەسەر ویستی خاوەنکار لەسەری ڕێککەوتوون و بەبێ پابەندبوون بە پێدانی حەقی بیمەی بێکاری و خانەنشینی، هەر کەسێکی کە ویستیان، ئەوپەڕی بۆ ماوەی دوو ساڵ دایبمەزرێنن.

بەهرەمەند بوون لە بیمەی بێکاری، خانەنشینی، کەمئەندامی، نەخۆشی، ڕووداوەکانی کار، بێهداشت و دەرمان و دەستەبەری کۆمەڵایەتی گشتگیر و هەمەلایەنە بۆ هەمووان.

بەکاڵانەکردنیبێهداشتودەرمان،دامەزراندنیسیستەمێکیگشتگیریبێهداشتودەرمانیگشتی،بێبەرامبەروبەکوالێتییەکییەکسانبۆهەمووانوەکمافێکیشارۆمەندی.

بە کاڵا نەکردنی نیزامی پەروەردە و خوێندنی بێبەرامبەر لە هەموو ئاستەکاندا، بەمەبەستی لابردنی باری قورسی هەزینەکانی سەرچاوەگرتوو لە سیستەمی پەروەردە لەسەر بنەماڵە کرێکاری و زەحمەتکێشەکان.

دابینکردنیشوێنینیشتەجێبوونیئەمنوگونجاو.

دابینکردنی ئەمنییەتی شوێنی کار بەمەبەستی پێشگرتن لە ڕووداوەکانی شوێنی کار.

پێدانی حەقدەستی یەکسان بە ژنان و پیاوان لە بەرامبەر کاری یەکساندا.

جێبەجێکردنیئەوویستوداواکاریانەیخانەنشینانکەبەردەواملەناڕەزایەتییەکانیانداهاتۆتەئاراوەکەبریتینلە: بەرزکردنەوەی حەقدەست و مووچەی خانەنشینی بۆ سەرووی هێڵی هەژاری، جێبەجێکردنی تەرحی یەکسانکردنی مووچە و حەقدەستی ساڵانی ڕابردووی سەرجەم خانەنشینان، کۆتایی هێنان بە سیاسەتی بەتایبەتی کردنی نیزامی خانەنشینی.

قەدەغەکردنی کاری منداڵانی خوار تەمەنی شانزە ساڵ، قەدەغەکردنی چەوساندنەوە و هەموو جۆرەکانی هەڵاواردن و خراپ بەکارهێنانی منداڵان لە هەر ئاستێکدا، جێبەجێکردنی بێ ئەملاو ئەولای پرسی خوێندنی ئیجباری بۆ هەموو منداڵان و تازەلاوان تا تەمەنی هەژدە ساڵی، قەدەغەکردنی توندوتیژی لە ناو بنەماڵە و کۆمەڵگا لە دژی منداڵان، کۆتایی هێنان بە دیاردەی منداڵانی سەر شەقام، ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ هەموو منداڵان لە هەموو بوارەکانی پەیوەست بە گەشەی جەستەیی و هزری و فەرهەنگی، داڕشتنی یاسای پشتیوانی لە منداڵان بە بەشداری ڕێکخراوەکانی دیفاع لە مافی منداڵان.

هەڵوەشاندنەوەیهەرچەشنەهەڵاواردنێکینەتەوەیی،ئایینیوفەرهەنگیلەپرسیدامەزراندنومافوبیمەکۆمەڵایەتییەکان. بەرابەری سەرجەم کرێکاران و مووچەخۆرانی سەر بە کەمینە نەتەوەیی، ئایینی و فەرهەنگییەکانی ئێران بە بێ هیچ جیاوازییەک لەسەر بنەمای مافی یەکسان بۆ کاری یەکسان.

کۆتاییهێنانبەکوشتاریکۆڵبەرانوسوختبەرانلەلایەنهێزەکانیحکوومەتیئیسلامییەوەوهەروەهاڕەخساندنیهەلومەرجیکارودابینکردنیدەستەبەریکۆمەڵایەتیوبیمەیبێکاریبۆیان.

هەڵوەشاندنەوەیهەڵاواردنلەپرسیدامەزراندنیکرێکارانیکۆچبەریدانیشتوویئێران،پێدانیمافینیشتەجێبوونییاساییپێیانوبەهرەمەندبوونلەیاسایکارودەستەبەریکۆمەڵایەتیبەبێجیاوازیومافیخوێندنبۆمنداڵەکانیانلەهەمووئاستەکاندا.

هەشتسەعاتکارلەڕۆژێکدا،دووڕۆژپشوولەهەفتەیەکداوسیڕۆژمەرەخەسیساڵانەبەحەقدەستەوەبۆسەرجەمکرێکارانومووچەخۆران.

جێبەجێکردنی ئەم لانیکەمی گۆڕانکاریانە بەمەبەستی پێشگرتن لە وێرانبوونی باری دەروونی و جەستەیی چینی کرێکار، پرسێکی بەپەلە و هەنووکەییە. هاوکات وەدیهاتنی ئەو داواکاریانە، زەمینە بۆ لێکهەڵپێکرانی خەباتی بەشە جۆراوجۆرەکانی چینی کرێکار لەگەڵ سەرجەم بزووتنەوە پێشڕەو و پێشکەوتنخوازەکان دەڕەخسێنێ و لێکهەڵپێکرانی خەبات لەپێناو ئازادی و خەبات لەپێناو ناندا، چینی کرێکار دەکات بە هەوێنی یەکگرتوویی زۆبەی هەرەزۆری جەماوەر. لە وەها پڕۆسەیەکدایە کە هێزە پێشڕەوەکانی کۆمەڵگا بە خەباتێکی هاوبەش دەتوانن بگەن بە ئامانجی کۆتایی خۆیان، واتە دامەزراندنی کۆمەڵگایەک کە تێیدا ئازادی و بەرابەری و خۆشگوزەرانی گشتی، جێگەی کۆیلایەتی و نادادپەروەری و بێبەشی بگرێتەوە و دەرفەتی یەکسان بۆ گەشە و پشکوتنی توانایی و لێهاتووییەکانی ئینسان، بڕەخسێت. کۆمەڵگایەک کە تێیدا هەر کەس بە ئەندازەی توانایی خۆی کار بکات و بە ئەندازەی پێداویستییەکانی لە ئیمکاناتی ژیان بەهرەمەند بێت. جگە لەوە، هیچ ڕێگەیەکی تر بۆ ڕزگاربوون لە بەربەرییەتی سەرمایە و ستمکارە ڕەنگاوڕەنگەکانی پشتیوانی، بوونی نییە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net