4
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، پارێزگای ئیلام به پێوه‌ری فه‌لاكه‌تی ٤٥ له سه‌دی، له پله‌ی پێنجه‌می ڕێزبه‌ندی ئوستانه‌كانی ئێران له بواری گوشاری ئابووری دا جێی گرتووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئوستانی ئیلام له ساڵی ١٤٠٤، پێنجه‌مین پارێزگای ئێران له بواری ته‌وه‌ڕۆمی ساڵانه و گوشاری ئابوورری دا بووه. نرخی بێكاری له‌و پارێزگایه وێڕای هه‌بوونی ده‌یان شیركه‌تی سه‌نعه‌تی، زۆر به‌رزه و گه‌نجانی ئه‌و ئوستانه به‌هۆی نه‌بوونی هه‌لی كار ناچارن بۆ پارێزگاكانی دیكه كۆچ بكه‌ن. ڕۆژی ڕابردووش پارێزگای خووزستان پله‌ی یه‌كه‌می له پێوه‌ری فه‌لاكه‌ت دا تۆمار كردبوو.