3
شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٤ی پووشپه‌ڕ، تیرۆریستانی ئیسلامگه‌رای ئه‌حمه‌د شه‌رع پاش هێرشه قورسه‌كانی ئیسڕائیل ناچار به پاشه‌كشه له پارێزگای سۆوه‌یدا بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی ڕابردوو شه‌ڕێكی قورسی كۆڵان به كۆڵان له شاری سۆوه‌یدا به‌ڕێوه چووه و هاوكات فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل ئۆتومبێل و كه‌ره‌سته‌ی نیزامی چه‌كدارانی ئه‌حمه‌د شه‌رعیان به چڕی بۆردوومان كردووه. له ئه‌نجامی پێكدادانه‌كانی ڕۆژی ڕابردوودا به‌لانیكه‌م ٧٠٠ تیرۆریستی ئیسلامگه‌را كوژراون و به سه‌دان كه‌س بریندار بوون. میدیاكانی ئیسڕائیل ڕایانگه‌یاندووه كه تیرۆریستانی ئه‌حمه‌د شه‌رع پێش پاشه‌كشه كه‌نیسه‌ی مه‌سێحییه‌كانیان سووتاندووه و له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره كۆمه‌ڵكوژییان ئه‌نجام داوه.