پاوە؛ دەستبەسەرکرانی کورتماوە و لێپرسینەوە لە ئاوارە حەیدەری، شاعیر و نووسەری کورد

پاوە؛ دەستبەسەرکرانی کورتماوە و لێپرسینەوە لە ئاوارە حەیدەری، شاعیر و نووسەری کورد

پاوە؛ دەستبەسەرکرانی کورتماوە و لێپرسینەوە لە ئاوارە حەیدەری، شاعیر و نووسەری کورد

17:39 – 7 March 2024

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

ئاوارە حەیدەری، شاعیر و نووسەری کوردی خەڵکی پاوە دوای بانگکران لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لەژێر لێپرسینەوە داندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (٧ی مارسی ٢٠٢٤)، ئاوارە حەیدەری، خەڵکی گوندی "زەردۆیی" سەر بە شاری پاوە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگکرا و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر دەستبەسەربوو و ئەشکەنجەی دەروونی درا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو نووسەرە بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لەژێر گوشاردا بووە و لێپرسینەوەی لێکراوە و لە ئاکامدا بە وەرگرتنی بەڵێن لە هاوژینەکەی، ئازادکرا.

هەنگاو ئاگادار کراوەتەوە کە، بانگکرانی ئاوارە حەیدەری لە پەیوەندی لەگەڵ ئەوەی بە "چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان" ناوبردراوە، ڕوویداوە و بۆ ئەو بابەتە هۆشدارییان بە ناوبراو داوە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net