101

سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی ئیتالیا له به‌یاننامه‌یه‌ك دا پاڵپشتی خۆیان بۆ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، چالاكی كرێكاری مه‌حكووم به ئێعدام ڕاگه‌یاند و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه بوون.
سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی ئیتالیا داوایان له ئا‌نتۆنیۆ تاجانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كرد، هاوڕێ له‌گه‌ڵ وڵاتانه‌ی دیكه‌ی ئورووپایی هه‌وڵه‌كانیان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی بخه‌نه گڕ و ڕێگه له پێشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له بواری مافی مرۆڤ دا بگرن. ڕێكخراوه كرێكارییه‌كانی ئیتالیا هه‌روه‌ها داوایان كردووه كه كۆمه‌ڵگای جیهانی بۆ ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی گه‌ره‌نتی له كۆماری ئیسلامی وه‌ربگرێت.