ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كوردانی دانیشتووی وڵاتانی ئورووپایی و دۆستانیان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به داگیركارییه‌كانی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری پاڵپشتی كۆمه‌ڵگای جیهانی له خه‌ڵكی ڕۆژئاوا بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كوردانی دانیشتووی ئاڵمان، سویس، فه‌ڕانسه، ئیتالیا، هوله‌ند و دانمارك به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئاڵای ڕۆژئاوای كوردستان و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كانی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ڕۆژئاوا و كۆتایی هێنان به ژینۆسایدی گه‌لی كورد بوون. له ئیتالیا چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی ژن و پیاو له كۆبوونه‌وه‌یێك دا سروودی “به ئاراسته‌ی ڕۆژئاوا“یان خوێند و خوازیاری پشتیوانی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته له ئازادیخوازانی ڕۆژئاوای كوردستان بوون.