5
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی ته‌ورێز له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا پاڵپشتی خۆیان له مانگرتنی سه‌راسه‌ری كامیۆن‌داران دووپات كرده‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد ڕایانگه‌یاند: كێشه و گرفتی كامیۆن‌داران، هه‌مان كێشه و گرفتی چینه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگایه كه به‌رپرسانی ڕژیم بایه‌خیان پێ نه‌داوه. سه‌ركوت وڵامی مانگرتووان نییه و ئه‌بێ حكوومه‌ت هه‌موو داخوازییه‌كانی ئه‌و چینه زه‌حمه‌تكێشه جێبه‌جێ بكات. خۆپێشانده‌ران له كۆتایی دا خوازیاری ئازادی هه‌موو شۆفێرانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو بوون.