
ڕۆژانی ڕابردوو، زانیاری سەبارەت بە پێشنیارکردنی پرۆژەیەکی ١٥ خاڵی لەلایەن ئەمریکاوە بۆ کۆتاییهێنانی شەڕ بڵاو کرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم پێشنیارە بابەتە جیاوازەکان دەگرێتەوە، لەوانە سنووردارکردنی بەرنامەی ئەتۆمی و دانانی چاودێری نێودەوڵەتی. هەروەها باس لە دانانی سنوور بۆ بەرنامە مووشەکییەکان و ڕادەستکردنی ماددە ئەتۆمییەکان بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم کراوە. بەپێی زانیارییەکان، ئەم پرۆژەیە لە چەند قۆناغێکدا جێبەجێ دەکرێت و بە پابەندبوونی ئێران بە مەرجەکان پەیوەندیدارەکان. جێگای ئاماژەیە کە هاوکات لەگەڵ هەوڵە دیپلۆماسییەکان، چەندین ناوەندی کۆماری ئیسلامی بە توندی لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هێرش کراوەتە سەریان و سەرۆک کۆماری ئەمریکا جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە سەرکردایەتی داهاتووی کۆماری ئیسلامی لە ئەگەری ڕێککەوتن لە ئەمریکا، دیاری دەکرێت.