پشتڕاستكردنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی ئازاد شوجاعی كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سه‌رده‌شت

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سزای سێداره‌ی ئازاد شوجاعی، كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سه‌رده‌شت، به‌ تۆمه‌تیجاسووسی بۆ ئیسڕائیلوگواستنه‌وه‌ی كه‌لووپه‌لی تیرۆرله‌ دیوانی باڵای وڵات پشتراست كراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵات به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازیقاسم حسێنی كوه‌كه‌مه‌ریئه‌و حوكمه‌ی پشت‌ڕاست كردووه‌ته‌وه‌. ئازاد شوجاعی له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ بێبه‌ش بووه‌ و بۆ ماوه‌ی ٨ مانگ له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا ناچار به‌ دانپێدانی زۆره‌ملێ كراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٤٠٢، ئازاد شوجاعی هاوڕێ له‌گه‌ڵ دوو هاووڵاتی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی ئێدریس ئاڵی و ڕه‌سووڵ ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌د ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به‌ تۆمه‌تیجاسووسی بۆ ئیسڕائیلمحاكمه‌ و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. پێشتر وته‌بێژی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌و سێ كه‌سه‌ له‌ ژێر ناوی قاچاخی مه‌شرووباتی ئه‌لكولی، كه‌لووپه‌‌لی پێویست بۆ تیرۆری به‌رپرسانی حكوومه‌تیان هاورده‌ی وڵات كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net