پشتڕاستكردنه‌وه‌ی سزای ١٥ ساڵ زیندانی ڕزگار به‌یگزاده‌ی بابامیری له‌ ورمێ

ژینۆ به‌یگزاده‌ی بابامیری، كچی ڕزگار به‌یگزاده‌ی بابامیری له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆیدا ڕایگه‌یاند: حوكمی ١٥ ساڵ زیندانی باوكی له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی پشتڕاست كراوه‌ته‌وه‌.

ڕزگار به‌یگزاده‌ی بابامیری له‌ مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٤٠٢، له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا. ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای گشتی و ئینقلابی ورمێ به‌ تۆمه‌تیهاوكاری له‌ كوشتنبه‌ ١٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. ئه‌و به‌ندكراو سیاسییه‌ له‌ په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌دا ڕووبه‌ڕووی تۆمه‌تی به‌غی بووه‌ته‌وه‌ و چالاكانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌ سه‌پاندنی سزای سێداره‌ به‌ سه‌ر ڕزگار به‌یگزاده‌ی بابامیری هۆشداریان به‌ كۆماری ئیسلامی داوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net