پشتڕاستکردنەوەی کوژرانی حەوت بەرپرسی باڵای ڕژیم 

بە پێی دوایین زانیارییەکان، کۆماری ئیسلامی بە فەرمی کوژرانی حەوت کەس لە بەرپرسانی باڵای سەربازی و ئەمنیی خۆی پشتڕاست کردەوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم بەرپرسانە بە ناوەکانی “ساڵح ئەسەدی” جێگری وەزارەتی ئیتلاعات، “موحسن دەرەباغی”، “بەهرام حسێنی موتەلەق”، حەسەنعەلی تاجیک”، “محەممەد شیرازی” سەرۆکی دەفتەری خامنەیی، “ئەکبەر ئیبراهیم زادە و غوڵام ڕەزا ڕەزائیان” سەرۆکی ئیتلاعاتی فەراجا، لە هێرشە ئاسمانییەکانی ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ سەر ناوەندەکانی حکومەت کوژراون و ئەم رووداوە وەک یەکێک لە گەورەترین زیانە سەربازییەکانی ڕژیم دانی پێدا نراوە. شایانی باسە کە کوژرانی ئەم بەرپرسانە لە کاتێکدایە کە ئاستی گرژییەکان بەرز بوونەتەوە و ناوەندە سەربازی و ئەمنییەکانی ڕژیم بە شێوەیەکی بەرفراوان کرانە ئامانج. 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net