ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی ڕه‌زبه‌ر، لقی ٣٦ی دادگای ئینقلابی تاران سزای زیندانی محه‌ممه‌د حه‌بیبی، چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئه‌و شاره‌ی پشتڕاست كرده‌وه و مامۆستایه‌كی زانكۆ، به ناوی “ئازین مۆوه‌حێد” به فه‌رمی له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی ده‌ركرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، محه‌ممه‌د حه‌بیبی پاش ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست ژاراویكردنی قوتابیان ده‌ستبه‌سه‌ر و په‌روه‌نده‌سازی بۆ كرا. ناوبراو به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به شه‌ش مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كراوه و حوكمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئازین مۆوه‌حێد، مامۆستای زانكۆی هونه‌ری تاران، به بیانووی پشتیوانی كردن له خوێندكارانی ناڕازی له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی وه‌زاره‌تی زانیاری له‌سه‌ر كار ده‌ركراوه.