9

سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕایگەیاند: وڵاتانی ئەندامی ئەم هاوپەیمانییە بە شێوەیەکی بەرفراوان پشتگیری لە هەنگاوە سەربازییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دژی بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی ئێران دەکەن.
ئەو لە هەمان کاتدا جەختی کردەوە کە ناتۆ بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەشداری لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا ناکات، بەڵام هاوپەیمانانی ئەم ڕێکخراوە پشتگیری لەو هەنگاوانە دەکەن کە حکومەتی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ئەنجامی دەدات و مەرجی پێویست بۆ جێبەجێکردنی ئەم ئۆپەراسیۆنانە دابین دەکەن. ناتۆ هەروەها ئامانجی ئەم هەنگاوانەی بە “لەناوبردنی توانای ئەتۆمی و مووشەکیی ئێران” ناو برد و وتی نیگەرانییە ئەمنییەکان سەبارەت بە چالاکییەکانی کۆماری ئیسلامی لە نێوان وڵاتانی ئەوروپاییدا زۆر جددین.