25
ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی خاكه‌لێوه، ئازادیخوازانی پارێزگای گیلان بۆ پشتیوانی له كۆڵبه‌رانی كورد و سووختبه‌رانی به‌لووچ، كۆمه‌ڵێك پۆسته‌ر و تراكتیان له نێو شه‌قامه‌كانی شاره دا بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوو، ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی گیلان به بڵاوكردنی تراكت و لێدانی گرافیتی، كوشتنی كۆڵبه‌ران و سووختبهرانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی شه‌رمه‌زار كرد و ڕایانگه‌یاند: “ده‌ردی تۆ، ده‌ردی منه” و “نه‌یاری من و تۆ یه‌ك شته”.