پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی قه‌زوێن له‌ محه‌ممه‌د حه‌بیبی و ئیسماعیل عه‌بدی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی قه‌زوێن، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتی چالاكانی سنفی، پشتیوانی خۆی له‌ ئیسماعیل عه‌بدی و محه‌ممه‌دی حه‌بیبی دووپات كرده‌وه‌.

كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی قه‌زوێن له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی دا سه‌پاندنی سزای شه‌ش مانگ زیندان به‌ سه‌ر محه‌ممه‌د حه‌بیبی، وته‌بێژی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران و له‌سه‌ركار ده‌ركردنی ئیسماعیل عه‌بدیی به‌ توندی مه‌حكووم كردووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ گوشاره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئیراده‌ی موعه‌لیمان بۆ خه‌بات دژ به‌ نادادپه‌روه‌ری به‌هێزتر ده‌كات. كانوونی سنفی موعه‌لیمانی قه‌زوێن هه‌روه‌ها هۆشداری به‌ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی دا و وتی: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات گرینكی به‌ مافه‌ ڕه‌واكانی خه‌ڵك نه‌دات، چاره‌نووسێكی ڕه‌ش چاوه‌ڕوانی ده‌كات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net