پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی ڕۆژنامه‌وانانی ئاڵمان له‌ نیلوفه‌ر حامدی و ئیلاهه‌ محه‌ممه‌دی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ئه‌نجومه‌نی ڕۆژنامه‌وانانی ئاڵمان، به‌دوای بانگهێشتینیلوفه‌ر حامدیوئیلاهه‌ محه‌ممه‌دیبۆ دادگای ئیجرای ئه‌حكام، داوای له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كرد كه‌ به‌ شێوازێكی دیپلۆماتیك به‌ره‌نگاری ئه‌م مژاره‌ بێته‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نی ڕۆژنامه‌وانانی ئاڵمان له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی دا وتی: ئه‌م دوو ڕۆژنامه‌وانه‌ وه‌كوو هه‌موو ڕۆژنامه‌وانێكی ڕه‌خنه‌گر له‌ جیهان دا، ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی خۆیان به‌جێ هێناوه‌‌ به‌ڵام كۆماری ئیسلامی سزای به‌سه‌ریان دا سه‌پاندووه‌. پێویسته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان هه‌موو توانای دیپلۆماتیكی خۆی بۆ ئازادی ئه‌و دوو چالاكه‌ سنفییه‌ به‌ كار بێنێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ نیلووفه‌ر حامدی و ئیلاهه‌ محه‌ممه‌دی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ر لێبوردنی گشتی كه‌وتبوون، به‌ پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net