4
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، “ئه‌مجه‌د ئه‌مینی” باوكی گیانبه‌ختكردوو “ژینا ئه‌مینی” به دانانی پۆستێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، پشتیوانی له دوكاندارانی مانگرتووی كوردستان كرد.
به پێی زانیارییه‌كان، “ئه‌مجه‌د ئه‌مینی” به مه‌به‌ستی پشتیوانی له دوكاندارانی مانكرتووی كوردستان و هه‌روه‌ها ڕێزگرتن له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له سه‌ر ڵاپه‌ڕه‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نووسی: ئه‌مڕۆ ٢٥ی خه‌رمانان ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی“، ئێمه هاوكات كه پڕ به دڵ خەمباری لە دەستدانی ڕۆڵەکەمانین، ڕێز دەگرین لە یادی هەموو گیانبەختکردووان و زیانلێکەوتووانی ئەو شۆڕشە.