3
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی به‌فرانبار، دایكی هه‌میشه زیندوو پژمان فاتحی له په‌یامێكی ویدیۆیی دا ویڕای شه‌رمه‌زاركردنی حوكمی ئێعدام، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی بوو.
دایكی پژمان فاتحی له په‌یامه‌كه‌ی دا داوای له هه‌موو ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كردووه پشتیوانی له كارزاری نا بۆ ئێعدام بكه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن دوو چالاكی مه‌ده‌نی دڵسۆز كه خزمه‌تیان به مرۆڤایه‌تی كردووه له سێداره بدرێن. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی كوردستان و چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی له چه‌ندین په‌یامی جیاجیادا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره ببوون.