پشتیوانی بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی كوردستان له‌ په‌خشان عه‌زیزی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٧ی به‌فرانبار، بنه‌ماڵه‌ دادخوازكانی فوئاد سه‌واری له‌ دیوانده‌ره‌ و ڕامین حسێن په‌ناهی له‌ دێولان له‌ دوو په‌یامی ویدیۆیی دا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی بوون.

باوك و برای نه‌مر فوئاد سه‌واری له‌ په‌یامه‌كه‌یاندا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی سزای سێداره‌، داوایان له‌ هه‌موو ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كرد ده‌نگی به‌ندكراوانی سیاسی ئێران بن و به‌ ڕێگه‌ له‌ به‌ڕێوه‌چوونی حوكمی ئێعدامی وریشه مورادی و په‌خشان عه‌زیزی بگرن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، په‌روانه حسێن په‌ناهی خۆشكی نه‌مر ڕامین حسێن په‌ناهی، له‌ په‌یامێك دا حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی به‌ نادادپه‌روه‌رانه ناو برد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌یان بوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net