14
تووماج ساڵحی، هونه‌رمه‌ندی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی له په‌یامێكدا پشتیوانی خۆی له دایه مینا سوڵتانی، دایكی نه‌مر شه‌هریار محه‌ممه‌دی، گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، تووماج ساڵحی بابه‌تێكی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه و له به‌شێكی ئه‌و په‌یامه دا پشتیوانی خۆی له دایه مینا سوڵتانی نیشان داوه و خوازیاری كۆتایی هێنان به سه‌ركوتی بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی ئێران بوو. ئه‌و هونه‌رمه‌نده ناڕازییه له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی دا سه‌ركوتی خۆپێشانده‌رانی له شارستانی دێهده‌شت به توندی شه‌رمه‌زار كردووه و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی هه‌موو ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بووه.