ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، هاوپه‌یمانی ١٤ حزب و لایه‌نی سیاسی، كانوونی نووسه‌رانی ئێران و شۆرای هێزه چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كانی ئێران له سێ به‌یاننامه‌ی جیاجیادا پشتیوانی خۆیان له مانگرتنی گشتی خه‌ڵكی كوردستان دژبه ئێعدامی چوار به‌ندكراوی سیاسی ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه، كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدڕاڵ، هاوپه‌یمانی گشتگیر بۆ ئازادی و به‌رابه‌ری له ئێران و هاوپه‌یمانی ١٤ حزب و ڕێكخراوه‌ی سیاسی، كانوونی نووسه‌رانی ئێران و شۆرای هێزه چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كانی ئێران له به‌یاننامه‌كانیان وێڕای ئاماژه‌دان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌كه و ڕووداوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه شهرمهزاز كردووه و ڕایانگهیانهدووه كه ڕژیم له‌و ڕێگه‌وه ده‌یه‌وێت كێشه ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كانی نێوخۆی به سه‌ركوتی وه‌حشیانه وڵام بداته‌وه به‌ڵكوو له‌و ڕێگه‌وه كه‌ش و هه‌وای ترس به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا زاڵ بكات و ڕێگه له سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵك بگرێت. له ماوه‌ی ٤٤ ساڵی ڕابردوودا كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام له هه‌وڵه‌كانی شكستی هێناوه و دڵنیاین كه به یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی هه‌موو گه‌لانی ئێران ده‌ڕوخێت. ئێمه پشتیوانی خۆمان له مانگرتنی گشتی خه‌ڵكی كوردستان ڕاده‌گه‌ینین و داوا ده‌كه‌ین هه‌موو بازاڕیان په‌یوه‌ست به‌و مانگرتن بن.