پشتیوانی حیزبی چه‌پی ئاڵمان له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

جانسوو ئۆزده‌میر، نوێنه‌ری حیزبی چه‌پی ئاڵمان بۆ هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی ئه‌و وڵاته، له‌ وتارێك دا پشتیوانی حیزبه‌كه‌ی له‌ شۆڕشی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان به‌ فه‌رمی ڕاگه‌یاند.

جانسوو ئۆزدمیر كه‌ كورد و خه‌ڵكی باكووری كوردستانه، به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمیژن،ژیان،ئازادی، ڕه‌خنه‌ی توندی له‌ ئانالێنا بێربووك، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته گرت كه‌ وتبووی كورده‌كانی سووریه‌ ئه‌بێ چه‌ك دابنێن و ته‌سلیمی حكوومه‌تی ئیسلامگه‌رای ئه‌و وڵاته بن و ڕایگه‌یاند: حیزبه‌كانی ئاڵمان له‌وانه حیزبی سه‌وز و بێربووك له‌ سه‌روویانه‌وه‌ دروشمی ژن،ژیان،ئازادی وه‌كوو ئامرازێك بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانیان به‌كار ده‌به‌ن، به‌ڵام ئێمه پشتی ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی ڕۆژئاوای كوردستان به‌ر ناده‌ین و یارمه‌تی هه‌موو گه‌لی سووریه‌ ئه‌ده‌ین كه‌ به‌ ئازادی و دیمۆكراسی ڕاسته‌قینه‌ بگه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net