12
““`
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران به مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن له ئاهوو ده‌ریایی له چه‌ند شار چالاكییان ئه‌نجام داوه.
كچان و كۆڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له شاره‌كانی تاران، كه‌ره‌ج و ئیسفه‌هان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خوێندكاری ده‌ستبه‌سه‌ركراوی زانكۆی ئازادی تاران، دیواری شاره‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاندووه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئاهوو ده‌ریایی بوون و هۆشداریان به حكوومه‌ت دا كه ئه‌گه‌ر ده‌رمانی نه‌ناسراو بۆ ئاهوو به‌كار بێنن و گیانی بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه كاردانه‌وه‌ی چاوه‌ڕواننه‌كراویان ده‌بێت.