2
شه‌وی دووشه‌ممه ٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، خه‌ڵكی شارستانی دێهلۆڕان بۆ پشتیوانی له كیانووش چراغی، به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی ئه‌و شاره ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كیانووش چراغی به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئیلام ماوه‌ی ٨ ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه و دژ به هه‌ڵسووكه‌وتی نایاسایی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیم لێوه‌كانی دووریوه‌ته‌وه. ڕۆژی ڕابردوو كاتێك به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به خه‌ڵكی دێهلۆڕان نه‌دا، گه‌نجانی شۆڕشگێڕی ئه‌و شاره به ئاگردانی لاستیك، شه‌قامه‌ه‌كانیان داخست و دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.